کۆمپانیای داهۆڵ

کۆمپانیای داهۆڵ بۆ خزمەتگوزاری ئەمنی

یەکێکە لەو کۆمپانیایانه ی کە لەلایەن وەزارەتی دارایی و وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عیراقەوە مۆڵەتی پێدراوە و تۆمار کراوە بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاریی ئەمنی بۆ رێکخراوەکانو ئۆفیسەکان و  کۆمپانیاکان. پێش ١٢ ساڵ وەکو بەشێکی ئەمنیی گروپی نۆکان دەست بەکار بوو بۆ پارێزگاریکردن لە ئۆفیس و بەشەکان، پاشان دەستی کرد بە بونیادنانی کەمپ بۆ پڕۆژە گەورەکانیان لە گوندەکان و پێداویستیی ئەمنییان بۆ لۆجستیك و کارمەندەکانیان دابین کرد. ئێستا کۆمپانیاکە ١٠٠٠ستاف و پاسەوانی هەیە لە شوێنە جیاجیاکانی سەرتاسەری هەرێمی کوردستاندا.

داهۆڵ:

دەتوانێ هێزی پارێزگاری بۆ ئەمانەی خوارەوە دابین بکات:
-تاکەکەس
-بەشەکان
-ئۆفیسەکان
-شوێنەکان
-ماڵەکان
-بینایەکان
-ژێرخان

داهۆڵ:

دەتوانێ تیمی ئاسایشی گەڕۆک و ئۆتۆمبێل دابین بکات بۆ گواستنەوەی بەڕێوەبەر و کارمەندەکان بۆ هەر شوێنێکی هەرێم. هەموو پاسەوانەکانی داهۆڵ پشکنینی پزیشکییان بۆ کراوە و مەشقیان بۆ هەموو جۆرە ئەرکێک بینیووە لەلایەن هێزی پێشمەرگەوە.
داهۆڵ:
دەتوانێ پلاندانان و بەڕێوەبردنی پشتگیری لۆجستی بۆ سەرچاوەکان دابین بکات کە پێویست بێت وەکو بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلی درع و پێداویستی چێشتلێنان.

داهۆڵ:

یەکێکە لە کۆمپانیا هەرە دیارەکانی "گروپی کۆمپانیاکانی نۆکان" کە لە ٢٤ کۆمپانیا پێکدێت کە دەتوانن خزمەتگوزاری بونیادنان، گواستنەوە، دابین کردنی کەرەستە و ماشێنی هێزی کاری شارەزا و نەشارەزا، ئیشپێکەری رادیۆ، وەرگێڕ، شۆفێر و تەکنیکی ئامادە بکەن.

ناونیشان:

کۆمپانیای ئەمنیی داهۆڵ
بینایەی ژمارە ٤٨
جادەی سالم٢
١١١ شەهید ئارام
سلێمانی، کوردستانی-عیراق
ئیمەیڵ- ئه‌م ئیمه‌یله‌ پارێزراوه‌ دژ به‌ پۆستی نه‌خوازراو. بۆ بینینی، پێویستیت به‌ چالاککردنی سکریپتی جاڤا هه‌یه‌

تلفون: ٠٥٣ ٣١٨٠٥٥٨