Photo Photo Photo Photo Photo Photo Photo Photo Photo Photo
به خێربێن بۆ گروپی نۆکان

گروپی نۆکان پێکهاتوه له چه ند کۆمپانیایەك بۆ وەبەرهێنان  و پیشەسازی لە هەرێمی کوردستانی عیراقدا و لە زۆر بواردا کار دەکات، وەکو  (بازرگانیی ناوخۆ و دەرەوە، پیشەسازی گەورە و بچوك، ئەندازیاری وهێڵی ئاسمانی) ئۆفیسی سەرەکی نۆکان گروپ لە سلێمانیە و لقی نیشتمانیش لە هەولێر، بەغدا، کەرکوك و خانەقین وه لقی نێودەوڵەتی لە لەندەن و دوبەی هەیە دامەزراندنی دەگەڕێتەوە بۆ سالانی نەوەتەکان، واتە پاش راپەڕینی شکۆمەندانەی  کورد لە ١٩٩١.

یەکەم جار وەکو گروپێکی سێینەی (چیا، کوردستان و نۆکان) دەرکەوت کە لەو کاتەدا، واتە ١٩٩٣ کە کوردستان پێویستی زۆری  بە ئاوەدانەکردنەوە هەبوو، ئیشی کۆنتراکت و بونیادنانی دەکرد.

پرۆفایلی کار

دواتر کۆمپانیاکە کارەکانی لە زۆر بواردا خستە گەڕ، لەوانەش : بازرگانی نێودەوڵەتی، ئاژانسی بازرگانی، دابەشکردنی کاڵا، تەکنۆلۆژیای زانیاری، بواری  بونیادنان و بەرهەمە کشتوکاڵی و پیشەسازییەکان